عەبادی پێشوازی لە هەڵوێستەكانی مەرجەعییەتی باڵای ئاینی لەعێراق دەکات

AM:08:49:16/12/2017
کورد میدیا:
سەرۆك وەزیرانی عێراق، پیشوازی هەڵوێستی مەرجەعییەتی باڵای ئاینی دەکات لەعێراق دەکات لەبارەی بەشدارپێنەکردنی حەشدی شەعبی لە كاری سیاسیدا.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی رۆژنامەوانی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، "عەبادی  سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی مەرجەعییەتی باڵای ئاینی لەعێراق دەکات، لەبارەی هەڵوێستەكانی بۆ "بەرگریكردن لە یەكێتی و ئاسایشی گەلی عێراق لە قۆناغی  دوای داعش".


هەوەش هاتووە، "پێشوازی لە بانگەوازی مەرجەعییەتی ئاینی دەكەین بۆ ئەوەی خۆبەخشەكان و چەكدارانی حەشد لەڕووی سیاسییەوە خراپ بەكارنەهێنرێن".


دەشلێت، "ئەوەش جەختكردنەوەیە لە گرنگی دوورخستنەوەی دامەزراوە ئەمنییەكان لەتێوەگلان لە كاری سیاسی و چەكدارانی حەشدی شەعبی خۆشیان پشتیوانی لەوە دەكەن."


لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا  تەئکید لەبەردەوامی حكومەت کراوەتەوە لە چاودێریكردنی كەسوكاری شەهیدان و بریندارەكان كە ئەوان سەركەوتنیان دروستكرد.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، "عەبادی جەختی لە گێڕانەوەی سەقامگیری و ئاوارەكان بۆ ناوچە ئازادكراوەكان، کردەوەتەوە ئەمەش سەرەڕای ئەوەی دەبێت چەك تەنها بە دەست دەوڵەتەوە بێت و دەستكراوە بە جێبەجێكردنی."