عەبادی و ماکرۆن لە کۆبونەوەدان

PM:02:47:12/12/2017
کورد میدیا:
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆشكی ئیلیزێ لەكۆبوونەوەدان.

مەبەستی سەردانەکەی عەبادی بۆ فەرەنسا بۆ بەشداریكردنە لە لوتكەی "كەش و هەوا"، لەم کۆبونەوەیی عەبادی و ماکۆرۆن دا، دۆخی ئێستای عێراق و كۆتایهاتنی شەڕی دژی داعش و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد تاوتوێ دەکرێت.

پێشتر هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و قەباد تاڵەبانی سەردانی فەرەنسایان كرد و سەرۆكی فەرەنساش پشتگیری خۆی بۆ حكومەتی ئێستای هەرێمی كوردستان دەربڕی.