ئەو هۆکارانە چین کە پیاوان توشی نەزۆکی دەکەن؟

PM:02:41:11/12/2017
کورد میدیا:
توێژینەوەیەك ئەوەی ڕوونکردوەتەوە، پیسبوونی هەوا بە ڕادەیەکی زۆر کاریگەری هەیە لەسەر لاوازبوونی سپێرم لە پیاواندا بەمەش ئەگەری نەزۆکی زیاتر دەبێت.


چەند توێژەرێك لە زانکۆی چینی لە هۆنگ کۆنگ ئەنجامدراوە دەریخستووە کە پیسبوونی هەوا کاریگەری هەیە لەسەر کەمبوونەوەی توانای منداڵبون لە پیاواندا و تێكچونی جۆری سپێرمەکەیان.


ئەو توێژینەوەیە کە تیایدا بەشداری بە ٦٥٠٠ کەس کراوە، دەریخستووە بەرکەوتنی بەردەوام بە هەوای پیس ئەگەری هەیە سپێرم لاواز و بچوك بکاتەوە بەمەش حاڵەتی نەزۆکی لە پیاواندا زیاتر دەبێت.


توێژەران ئەوەشیان ڕوونکردەوە، وێڕای ئەوەی کە پیسبوونی هەوا حاڵەتێکی دیاریکراوە بەڵام کاریگەری لەسەر تەندروستی پیاوان هەیە لە جیهاندا.


ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا سپێرم لە پیاواندا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و هۆکارەکەی بۆ پیسبوونی هەوا دەگێڕدرێتەوە.