كورتە فیلمی سەگی برسی خەڵاتی باشترین ئەكتەری كوڕی پێ بەخشرا

AM:10:40:10/12/2017
كورد میدیا:تایبەت: ماڵی سینەما
كورتە فیلمی سەگی برسی لەسیناریۆو دەرهێنانی راژان عەزیز لەداوی بەشداریكردنی لەفێستیڤاڵی " 12 MONTHS FILM FESTIVAL " خەڵاتی باشترین ئەكتەری كوڕ بەخشرایە رۆژ فایەق كەپاڵەوانی سەرەكی فیلمەكەیە.

لەنامەیەكی تایبەتدا بەرێوەبەرایەتی فێستیڤاڵ لەسەر ناوی ئەلیخاندرۆ ڤاڵد لەبارەی فیلمەكەوە نووسیویانە " فیلمەكە لەرووی چیرۆكەوە هەڵگری بابەتێكە كەئەمرۆ بۆتە هەواڵی رۆژانەی جیهانی و دەرهێنەریش لەفۆرمێكی سینەماییانە چیرۆكەكە دەگوازێتەوە بۆ بینەر، پاڵەوانی فیلمەكەش بەبەرجەستەكردنی رۆڵێكی باش سەرنجی بینەر رادەكێشێتە نێو ئەو كەسایەتیەی لەسەر سكرین دەردەكەوێت، هەربۆیەش بەخشینی خەڵاتی باشترین ئەكتەری كوڕ بۆ ئەو رادەگەیەنین ".

دەرهێنەری فیلمەكە راژان عەزیز لەلێدوانێكدا لەبارەی خەڵاتەكەوە دەڵێت " پیرۆزبایی لەرۆژ دەكەم بۆ بەدەست هێنانی ئەو خەڵاتە كەبەرهەمی ماندووبونی خۆیەتی لەگەڵ فیلمەكەو لەكاتی رۆڵ بینینەكەی، وەخۆشحاڵم فیلمەكەم سنورەكانی كوردستانی بڕیوەو تائێستا بەشداری لەچەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كردووەو برایرە لەئایندەشدا بەشداری چەندین فێستیڤاڵی تر بكات".

چیرۆكی فیلمەكە باس لەمەترسیە ئیقلیمیەكان بكات بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەتایبەت لەرێگەی بەشێك لەووڵاتانی ئیقلیمی و عەرەبی و لەرێگەی نیشاندانی چەند وێنەیەكی سەركردەی ووڵاتەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەوان خولقێنەری داعش و ناردنیان بوون وەك مەترسیەك بۆ سەر باشورو رۆژئاوای كوردستان".

تێبینی: مافی بڵاوكردنەوەی ئەم كورتە فیلمە لەئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لەئەستۆی ماڵی سینەماو ( Zak Film )ە.