بارزانی: نابێت کێشەکان لەرێگەی فەرزكردنی ئەمری واقیع یەکلایی بکرێنەوە

PM:09:36:07/12/2017
كورد میدیا:
سه‌رۆكی‌ پارتی دیموكراتی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، کۆبوونەوەو ھەردولا جەختیان لەوەکردووەتەوە، نابێت کێشەکان لە رێگەی "زمانی زبر و فەرزی ئەمری واقیع "یەکلایی بکرێنەوە، بەڵکو دەبێت سەرجەم کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و دانیشتن چارە بکرێن.

بەپێی میدیاكانی پارتی، رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ لەسەلاحەدین مه‌سعود بارزانی و ئوسامه‌ نوجه‌یفی کۆبوونەوه‌ و بارودۆخی سیاسی نێودەوڵەتی و عێراق و ناوچەکە و رەوشی ئاوارەکان و بارودۆخی شاری مووسڵ تاوتوێکراوە.

ئاماژەبەوەکراوە، ھەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، کە کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا "نابێت لە رێگەی زمانی زبر و فەرزی ئەمری واقیع یەکلایی بکرێنەوە، بەڵکو دەبێت سەرجەم کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و دانیشتن چارەسەر بکرێن".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ھەروەھا لەسەر ئەوەش ھاوڕابوون، کە چارەکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی تەحەددیات و رێگەگرتن لە قوڵبوونەوەی قەیرانەکان پێویستی بە ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتن و کاری ھاوبەشی لایەنەکان ھەیە".