ئاگاداریەک بۆ جوتیارانی ھەرێمی کوردستان

PM:09:24:07/12/2017
كورد میدیا:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق ده‌نگۆی‌ راگرتن و خه‌رجنه‌كردنی پاره‌ی‌ گه‌نمی جوتیاران ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: لە چەند رۆژی داھاتوو دوای تەواو بوونی ئیجرائاتی ئیداری، دەست ئەکەن بە سەرفکردنی شایستەی جوتیاران ده‌كرێت.

مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی "دەنگوباسێک بڵاو کراوەتەوە کە پارەی جوتیاران سەرف ناکرێت و جوتیارانی توشی دلەراوکێ کردوە، زۆر تلفونم بۆ دەکرێت و پرسیاری ئەو پروپاگەندانە دەکرێت. ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی فیدرالی قسەم کردو دڵنیایان کردمەوە کە فەرمانیان پێکراوە بەسەرفکردنی شایستەی جوتیارانی ھەرێم".

ده‌شڵێت: لە چەند رۆژی داھاتوو دوای تەواو بوونی ئیجرائاتی ئیداری، دەست ئەکەن بە سەرفکردنی شایستەی سالانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦. ھیوادارم بەم روونکردنەوە دودڵی لای جوتیارانی بەرێز نەمێنێت و چاوەروان بن.