بانكی وه‌به‌رهێنان: گرنگی تایبه‌ت ده‌ده‌ین به‌كاره‌كانمان له‌ هه‌رێمی كوردستان

PM:09:04:07/12/2017
كورد میدیا:
سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌گه‌ڵ سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق کۆبووەوەو باسیان له‌ كاره‌كانی بانكه‌كه‌ له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.

بەپێی راگەیه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی عیراق، فوئاد مه‌عسوم لەکۆبوونەکەدا، گرنگیی رۆڵی بەڕێوەبردن و سەرکردایەتیکردنی بانکی ناوەندیی عێراق، دوپاتکرایەوە لەپشتیوانیکردنی ھاوبەشیکردن لەگەڵ بانکە بیانییەباوەڕپێکراوەکان و ئاسانکاریی مامەڵە لەگەڵ دامەزراوەکانی دراوی ناوخۆو دەرەوە.

سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق، گرنگی پتەوکردن و فراوانکردنی کارو چالاکی لقی بانکی ناوەندیی لە ھەرێمی کوردستان دوپاتکردووەتەوە"بەوجۆرەی تۆکمەکردنی رایەڵەی پەیوەندیی مامەڵەکردنی دارایی لەگەڵ دامەزراوە داراییە رەسمییەکان لە ھەرێمی کوردستان و کارئاسانیی رێکار و مامەڵەی کۆمپانیاکان و ھاوڵاتیان لە ھەرێمدا زامن دەکات".

ئاماژەبەوەکراوە، عەلی عەلاق، سەرۆکی بانکی ناوەندیی، بایەخدانی بانکی ناوەندیی دوپاتکردەووەتەوە، لە گەشەپێدانی کارەکانیدا لەسەر ھەردوو ئاستی ناوخۆیی و دەرەوە.

ھەروەھا ئەوەیشی خستوەتەروو، کەبانکی ناوەندیی بایەخی تایبەتی دەدات بە بەھێزکردنی کاری بانکەکە لە ھەرێمی کوردستان و ھەوڵ دەدات بۆ چارەسەرکردنی تەواوی ئەو کێشو کۆسپانەی کە دێنە بەردەم کۆمپانیاکانی کە لە ناوچەکە کاردەکەن.