خواردنی پەتاتە مەترسیەكانی تووشبون بەنەخۆشی شەكرە زیاتر دەكات

PM:08:09:07/12/2017
كورد میدیا:
زۆر خواردنی پەتاتە مەترسیەكانی تووشبون بەنەخۆشی شەكرە زیاتر دەكات.

بەپێی توێژینەوەیەك كە لەلایەن ژمارەیەك لە زانایانی ژاپۆنەوە ئەنجامدراوە دەركەوتووە ، خواردنی پەتاتە بەشێوەیەكی بەردەوام كە لە حەوت ژەم زیاتر بێت لە هەفتەیەكدا ،  مەترسیەكانی توشبونی مرۆڤ بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە زیاتر دەكات.

لە توێژینەوەكەدا زانایان پشكنینی چل و دوو هەزار كەسیان بەكارهێناوە كە بۆ ماوەی چوار ساڵ جۆری خۆراكەكانیان تۆماركردووە و لە ئەنجامدا دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی هەفتانە لە حەوت ژەم زیاتر پەتاتەیان خواردووە بە رێژەی لەسەدا سی و سێ  زیاتر دووچاری توشبون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە بوون بەراورد بەو كەسانەی كەمتر پەتاتەیان خواردووە.

نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشیە درێژخایەنەكان كە ملیۆنان كەس لە سەرتاسەری جیهاندا پێوەی دەناڵێنن.