دەستەی دەستپاكی هەرێم رەخنە لەیاسای لێبوردنی گشتی دەگرێت

PM:07:15:07/12/2017
كورد میدیا:
دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی رایگەیاند، یاساكە رێگری لە سزادانی تەواوی تاوانباران دەكات.

لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (كورد  میدیا) كەوتووە، ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی لەو نوسراوەێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كردووە رایگەیاندووە" دیاردەی لێبوردنی گشتی خراپە و تەنها لەو وڵاتانە هەیە كە سەروەری یاسایان وەكو پێویست نییە، چونكە رێگری لە سزادانی تەواوی تاوانباران دەكات، بەكردەوەش سەلمێنراوە، بەشی زۆری ئەوانەی لێبوردن دەیانگرێتەوە، دەگەڕێنەوە سەر تاوان".

هاوكات سەبارەت بە یاسای لێبوردنی گشتی و دۆسێی گەندەڵی ئاماژەی بەوەكردووە" داوا دەكەین ئەگەری پەسەندكردنی یاسای لێبوردنی گشتی، ئەوانەی بە دۆسێی گەندەڵی سزادراون، یاساكە نەیانگرێتەوە".