گه‌نجه‌ دیكتاتۆره‌كه‌: دەوڵەتێک نیه‌ به‌ناوی‌ ئیسرائیل

PM:06:49:07/12/2017
كورد میدیا:
سەرۆکی کۆریای باکور ئیدانەی بڕیارەکەی سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ده‌كات سەبارەت بە دانپێدانانی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل.

کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "دەوڵەتێک نییە بە ناوی ئیسرائیلەوە تا پایتەختەکەی قودس بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکور و ئیسرائیل دژومنایەتی زۆریان پێوەدیارە و پیۆنگیانگ بە هیچ شێوەیەک دان نانێت بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا و بەڵکو تاوانباری دەکات بەوەی کە "سەر بە ئیمپریالیەت"ە.

دوێنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، قودس پایتەختی ئیسرائیلە و کاتی ئەوە هاتووە بە فەرمی دان بنێین بە قودسدا وەک پایتەختی ئیسرائیل.

سەرۆکی ئەمریکا داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد، باڵیۆزخانەی‌ ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بگوازێتەوە بۆ قودس وتیشی "بڕیاری‌ داننان بە قودسدا وەک پایتەختی ئیسرائیل، زۆر دواکەوتووە".

ئه‌و بڕیاره‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ قودس بووە مایەی نیگەرانی و ناڕەزایی بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان و عەرەبی و ئیسلامی و ئاماژەیان بەوە کرد، ئەو بڕیارەی ئەمریکا ڕەوشی ناوچەکە و پرۆسەی ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاڵۆزتر دەکات