ته‌رمی‌ ژنێك له‌ كه‌ركوك دۆزرایه‌وه‌

PM:06:17:07/12/2017
كورد میدیا:
ته‌رمی‌ ژنێكی نه‌ناسراو له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك دۆزرایه‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی‌ كه‌ركوك به‌ (كورد میدیا)ی‌ راگه‌یاند "دوای‌ نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ته‌رمی‌ ژنێك له‌ سنوری‌ ناحیه‌ی شوان له‌ باكوری‌ شاری‌ كه‌ركوك دۆزرایه‌وه‌".

وتیشی‌ كه‌ ته‌رمی‌ ئه‌و ژنه‌ ئاسه‌واری‌ فیشه‌كی‌ پێوه‌دیاره‌ و به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێنه‌بووه‌، ته‌رمه‌كه‌ نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی‌ كه‌ ته‌رمی‌ ئه‌و ژنه‌ ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.