ئاماری‌ قوربانیانی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ كه‌مپی مه‌خمور بڵاوكرایه‌وه‌

PM:06:05:07/12/2017
كورد میدیا:
پێنج كه‌س شه‌هید بوون و سێ كه‌سی تریش برینداربوون له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو كرایه‌سه‌ر كه‌مپی شه‌هید رۆسته‌م جودی‌ له‌ مه‌خمور.

میدیاكانی‌ په‌كه‌كه‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ ھێرشە موشەکییه‌كه‌ی ئێوارەی دوێنێ کرایە سەر کامپی پەنابەرانی شەھید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، پێنج ئەندامی ھێزەکانی پاراستنی کامپەکە شەھیدبوون و سیانی دیکەش برینداربوون.
 
ھێرشەکە، بە ھێرشی موشەکیناوبراوەو ھەروەھا ئەوەشخراوەتەڕوو، بریندارەکانی ئەو ھێرشە ھێشتا لەنەخۆشخانەی پاری ھەولێرن و لەوێ چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.

ئێوارەی دوێنێ، تەقینەوەیەک لە مەخمور روویدا، رزگار مستەفا، قایمقامی مەخمور، پێشتر بەخەندان-ی راگەیاندبوو، تەقینەوەکەی کامپی مەخمور، لە بارەگایەکی ناو کامپەکە روویداوەو  سەرچاوەی تەقینەوەکە نادیارە.