رووداوێكی هاتوچۆ شەش قوربانی لێكەوتەوە

PM:05:07:07/12/2017
كورد میدیا:
ئەمرۆ چوارشەممە لەرووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەكی (هەولێر-دهۆك)، شەش هاووڵاتی بوونە قوربانی.

بەپێی زانیاریەكانی كورد میدیا، دوانیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە 7-12-2017، لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر – دهۆك، سێ لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر – دهۆك و لە نزیك گوندی قادسیە-ی سەربە شارۆچكەی بەردەڕەش، ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی ئۆپڵ و پیكاب،دا ڕوویدا. هاوڵاتی گیانیان ئەلەدەستداوەو سێ هاوڵاتیش بەسەختی برینداربوون.

بەپێی زانیاریەكانیش، لەرووداوەكەدا سێ هاوڵاتی دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوەو سێ هاوڵاتییش بە سەختی برینداربوون و یەكێك لەو سێ هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوەو ژنە، و بریندارانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك كراون.