كۆمەڵی ئیسلامی ئیدانەی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ دەكات

PM:03:14:07/12/2017
كورد میدیا:
ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی، لەبارەی بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە ناساندنی شاری (قودس/ئۆرشەلیم) وەك پایتەختی ئیسرائیل ئیدانە دەكات و دەڵێت" سەبارەت بە ناساندنی شاری قودس وەك پایتەختی قەوارەی زایۆنی ئیدانە دەكات".

ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی، لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە مكە كۆپیەكی بۆ (كورد میدیا) نێردراوە، وێڕای ئیدانە كردنی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی (قودس/ئۆرشەلیم) ڕایدەگەیەنێت"ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، بڕیاری سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە ناساندنی شاری قودس وەك پایتەختی قەوارەی زایۆنی ئیدانە دەكات، وە بە هەنگاوێكی مەترسیداری دەزانێت بۆ تێكدانی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە، بەتایبەت كە ناوچەكە خۆی لە دۆخێكی ناجێگیردایە".

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، بڕیاری سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە ناساندنی شاری قودس وەك پایتەختی قەوارەی زایۆنی ئیدانە دەكات، وە بە هەنگاوێكی مەترسیداری دەزانێت بۆ تێكدانی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە، بەتایبەت كە ناوچەكە خۆی لە دۆخێكی ناجێگیردایە.

وێڕای ئەوەی ئەم بڕیارە ڕێزنەگرتنە لە پیرۆزییەكانی موسوڵمانانی جیهان، چونكە قودس ڕووگەی یەكەمی موسوڵمانانەو پێگەیەكی گەورەی تایبەتی هەیە لە دڵی هەموو موسوڵمانێكدا.

كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان
ئەنجومەنی سیاسی
7/12/2017