پۆلیسی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە

PM:02:08:07/12/2017
کورد میدیا:
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مانگی رابردوودا 282 سكاڵا لە سلێمانی تۆماركراون و توانراوە 188 تۆمەتبار دەستگیربكرێت.

لەراگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (کورد میدیا)کەوتووە، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، 282 فەرمانی دەستیگركردن لەلای هەریەكە لەبەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركراون.

ئەوەشهاتووە،، توانراوە 188 تۆمەتبار دەستگیربكرێت، تائێستاش 94 تۆمەتبار دەستگیرنەكراون و لە ئێستادا كار لەسەر دۆسیەكانیان دەكرێت،  سەرجەم فەرمانی دەستگیركردنەكانیش بەهۆی تاوانی جۆراوجۆرەوە بووە.