وێنە...بەفربارین لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان

AM:11:55:07/12/2017
کورد میدیا:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بەفر لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی کوردستان باریوە.


كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە،، بەفربارین رووی لەناوچە شاخاوییەكانی سۆران و بە تایبەتیش چیای برادۆست و ناوچە شاخاوییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستاندا كردوە.


بەفربارین لەچیای برادۆست- فۆتۆکان-محەمەد هەنارەیی


هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە ناوچەكانی رەواندز، هەندرێن، كۆرەك، برادۆست، گەڵاڵە، مێرگەسور، شاخی قەلەندەر، شاخی بێداران، شاخی مێرگەسور زنجیرە چیای سەفین، لوتكەی سەرشانە بەفرباریوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ڕانیەش لە چیای كارۆخ و زینی وەرتێ كێڵاو لە ئامێدی  و كانی ماسی و حەسارۆست بەفرباریوە.