زیاتر لە 14 تۆن مەوادو خۆراكی ماوە بەسەرچوودا لە سلێمانی لەناوبران

AM:11:48:07/12/2017
كورد میدیا:
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ئابووری لە سلێمانی لەماوەی یەك مانگدا دەست بەسەربری زیاتر لە 14 تۆن مەوادو وخۆراكی ماوە بەسەرچوودا گیراوە، و سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانیش ڕایدەگەیەنێت بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوبراون.

قائیمقامیەتی سلێمانی، لەرێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە كە كۆپیەكی بۆ (كورد میدیا) نێردراوە ڕایدەگەیەنێت"گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمامیەتی سلێمانی ووتی: لە لایەن لیژنە هاوبەشەكان و ئاسایشی ئابوورییەوە لەبازگەو چەند شوێنێكی شاری سلێمانی دەستدەگیرێت بەسەربڕی 14 تۆن و 711 كیلۆگرام لە خۆراك و مەوادی جۆراو جۆر، پاش ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی دەركەوت كە سەرجەمیان خراپبوون و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نین.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتیشی: ئەو بڕەی كە لە ماوەی یەك مانگدا لە بەرواری 1/11 تاوەكو 30/11/2017  دەستی بەسەرداگیراوە، پێك هاتوون لە (شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاككەرەوە، چەرەسات، شیرینی و خواردەمەنی لەقتونراو) كە سەرجەمیان بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ناوبراون.