بڕێكی زۆر گۆشتی سور لەسلێمانی لەناودەبرێت

AM:10:59:07/12/2017
كورد میدیا:
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئەو ئاژەڵەی لەسەر شەقام و شاڕێكاندا دەفرۆشرێت دوور لە رێنماییەكانی ڤێرتەرنەری سەردەبرێن و گۆشتەكەی جێی مەترسییە بۆسەر تەندروستی بەكارهێنەرانی.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتی: لەلایەن لیژنەی سێ-ی سەربە لیژنە هاوبەشەكانەوە دەست بەسەر هەشت ئاژەڵی سەربراودا گیراوە، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە لەسەر شەقام و شارێكان، بەهاوڵاتیانی بفرۆشێت.

قایمقامیەتی سلێمانی، لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە كە كۆپیەكی بۆ (كورد میدیا) نێردراوە ڕایدەگەیەنێت"سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتیشی: پێشتر ئەو گۆشتفرۆشانە ئاگادار كراونەتەوە، تەنها لە كوشتارگەی سلێمانی ئاژەڵ سەردەبرێت و رێگە نادرێت گۆشتفرۆشەكان لەماڵەكانیان ئەوكارە بكەن، هەروەها فرۆشتنی گۆشت لەسەر شەقامەكان و ئەو شوێنانەی مەرجەكانی تەندروستی جێبەجێ ناكەن، رێگە پێدراو نیە".

ووتیشی: ئەو ئاژەڵانەی لەسەر شەقام و شارێكاندا دەفرۆشرێت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری پشكنینان بۆ ئەنجام نەدراوە دوور لە رێنماییەكانیان سەردەبرێن، هەروەها گۆشتەكەی مەترسی بۆسەر تەندروستی بەكارهێنەرانی دروست دەكات.

گۆران قادر ئاماژەی بەئەوەكرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، ئاژەڵە سەربراوەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی، و ئەو ئامێر و ئەوكەلوپەلانەی بۆكاری گۆشتفرۆشتن بەكاردەهێنرێت بە لیژنە هاوبەشەكان، دەكرێت، بەمەبەستی لەناوبردن، هەروەها خاوەنی ئاژەڵەكانیش رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.