دەمیرتاش دادگایی دەكرێت

AM:10:22:07/12/2017
كورد میدیا:
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگاییكردنی هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە بە ئامادەبوونی خۆی دەست پێبكات.

بڕیارە ئەمڕۆ پینجشەممە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە، پاش 400 ڕۆژ لە زیندانیكردنی و بە ئامادە بوونی خۆی لەناو بینای زیندانی سینجان، واتە هەمان ئەو شوێنەدا كە دوێنێ فیگەن یوكسەكداغی تێدا دادگایی كرا بەڕێوەبچێت.

هەرپەیوەند بەو دادگایكردن پارێزگاری ئەنقەرە ئەوەی ڕاگەیاندوە، هەموو جۆرە چالاكی و پشتگیرییەكی بۆ دەمیرتاش و فیگەن لە ئەنقەرەدا قەدەغەیە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی هەدەپە و فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكی ئەو كاتی هەدەپە لە ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2016 ەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیر و زیندانیكران.

داواكاری گشتیی توركیا تاوەكو ئێستا 93 سكاڵای لە دژی دەمیرتاش تۆماركردووە و جارێكیش داوایكردووە دەمیرتاش دوو جار زیندانی هەتاهەتایی و 486 ساڵ زیندانی بكرێت.

هەروەها جارێكیتریش داوایكردووە، سەڵاحەدین ١٤٢ ساڵ زیندانی بكرێت و تا ئێستاش سكاڵاكان و پرۆسەی دادگایی بەردەوامیی هەیە.