كه‌شناسی‌ رێژه‌ی‌ بارانبارینی‌ راگه‌یاند

PM:09:27:06/12/2017
‌كورد میدیا:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی‌ باران بارانبارینی‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند كه‌ دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی به‌شی پێشبینی سه‌باره‌ت به‌ هاتنی ئه‌م شه‌پۆله‌ی بارانبارینه‌ تاوه‌كو ئێستا بڕی بارانبارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6-12-2017 به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌:

1-هه‌ولێر 0.1 ملم

2-پیرمام دلۆپ دلۆپ 

3-دهۆك 1.6 ملم

4-زاخۆ 5.4 ملم

5-بامه‌رنێ 8.4 ملم

6-ئامێدی 8.6 ملم

7-ئاكرێ 1.0 ملم

8-دوكان 1.0 ملم

9-مێرگه‌سوور 10.4 ملم

10-باتوفه‌ 5.4 ملم

11-شاریا 1.0 ملم

12-مانكیش 3.0 ملم

13-كانی ماسی 3.4 ملم