هەیفا وەهبی ئینستاگرام دەهەژێنێت

PM:03:31:06/12/2017
کورد میدیا:
ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی "هەیفا وەهبی" وێنەیەکی بڵاودەبێتەوەو دەبێتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

هه‌یفا وه‌هبى، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندى عه‌ره‌بى، نوێترین وێنه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه‌ لە ئینستاگرام، كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلێك دانیشتووه‌ و به‌شێكى سنگى ده‌رخستووه‌، ئه‌وه‌ش وایكرد چه‌ند كۆمێنتێكى بۆ بنوسرێتو هەندێکیان ڕەخنەی لێدەگرن و هەندێکیشیان پێیان وایە جل و بەرگ تایبەتە بە خودی مرۆڤ خۆی.

هەیفا وەهبی 41 ساڵه‌ و گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌رێکی لوبنانیە، بەهۆی جوانیەکەیەوە یەکێک بوو لە پاڵێوراوانی جوانترین خانمەکانی جیهان، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە.