ڕۆبی درۆیەکەی هاوسەرە کۆنەکەی ئاشکرا دەکات

PM:01:17:05/12/2017
كورد میدیا:
هونەرمەندی ناسراوی عەرەب "ڕۆبی" وای ئه‌وه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی له‌ مێرده‌كه‌ی هەواڵێک کە مێردەکەی بڵاویکردبۆوە بەدرۆی دەخاتەوە.

ڕۆبی چەند ساڵێک لەمەوبەر هاوسەرگیری لەگەڵ دەرهێنەرەکەی بەناوی "سامح عەبدولعەزیز " کرد و ساڵی پار بەهۆی کێشەو ناکۆکیەکانی نێوانیان لە یەکتر جیابوونەوە.

هاوسەری ڕۆبی لەماوەی ڕابردوودا هەواڵێکی لەسەر ڕۆبی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە "كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ لای ڕۆبی و چیتر به‌رگه‌ی دووریی ئه‌و و منداڵه‌كانی نه‌گرتووه‌، بۆیه‌ ئێسته‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین، چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆشیانی له‌گه‌ڵ پۆسته‌كانیدا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ڕۆبی ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌ یه‌كجاری به‌ درۆ خسته‌وه‌ و لای خۆی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م وێنانه‌ هه‌مووی هی پێش جیابوونه‌وه‌ن و قسه‌كانیشی ته‌نیا قسه‌ی پڕوپووچن".

ڕۆبی ناوی ته‌واوی "ڕۆنیا حوسێن محه‌مه‌د"ه‌، ساڵی 1981 له‌ شاری كایرۆ له‌ میسر له‌ دایك بووه‌، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و مۆدێلی ناسراوی وڵاته‌كه‌یه‌تی، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی كلیپ و گۆرانیە وبە گۆرانی (ئینت عارف لێی) ناوبانگێیکی زۆری پەیداکرد.