پەرلەمانی عیراق پشکی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ لە بودجەی ٢٠١٨ ئاشکرا دەکات

PM:12:56:05/12/2017
کورد میدیا:
لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاشکرایدەکات، کە پشکی وەزارەتەکانی (بەرگری و ناوخۆ)ی عیراق بڕی ١٨ ملیار دۆلارە.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (کورد میدیا) کەوتووە، لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوەدەکەن،" پشکی ھەر یەکێک لەوەزارەتەکانی (بەرگری و ناوخۆ) لەپرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٨، بریتییە لە ١٨ ملیار دۆلار، کەئەو بڕەش لەگەڵ قەیرانی دارایی و ئابوری ئێستای عێراق دەگونجێت.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە بەشی زۆری ئەو بوودجەیەی بۆ وەزارەتەکانی (ناوخۆ و بەگری) تەرخان کراون، لەبوارەکانی کڕینی چەک و پێداویستی سەربازی و مەشق و راھێنان بەھێزە ئەمنییەکان و سوپا، خەرج دەکرێت.