فرمێسک وێنەیەکی تەمەنی منداڵی بڵاودەکاتەوە

PM:01:44:04/12/2017
كورد میدیا:
گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد "فرمێسک" لە نوێترین پۆستیدا وێنەیەکیی تەمەنی منداڵی خۆی بڵاوکردەوە.

فرمێسک کە بە گۆرانیە خەمناکەکانی ناسراوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تایبەت بە خۆی وێنەیەکی بڵاوکردەوەو لەسەری نوسیوە" وێنەیەکی سەرەتای منداڵیم لەگەڵ هەردوو هاوڕێی ژیانم دایک و باوکم".

فرمێسک خەڵکی شاری مهاباتی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بەناوی "مەی" توانی هەوادارێکی زۆر بەدەستبهێنێت و دواتریش چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی دیکە بڵاوکردەوە، بەڵام ماوەیەکی زۆرە هیچ کارێکی هونەری نییە.