ئاماری قوربانیانی مانگی رابردووی عێراق بڵاوكرایەوە

PM:01:07:04/12/2017
كورد میدیا:
نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق ( یۆنامی)، ئاماری قوربانیانی توندوتیژییەكانی مانگی رابردووی عێراق ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت" لەماوەی ئەو مانگەدا 381 كەس بوونەتە قوربانی".

بە پێی ئەو ئامارەی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆتەوە، لە دەرەنجامی كردەوە توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چەكداری كە  لە مانگی تشرینی یەكەمی  2017 دا ‏روویانداوە، 117 هاوڵاتی عیراقی كوژراون و 264 كەسی دیكەش برینداربوون‎".

هەروەها ئاشكراشی كردوە" لەمانگی رابردوودا  لە عێراق بەھۆی شەڕو توندوتیژییەكانەوە ١١٧كەس كوژراون و ٢٦٤ برینداربوون".

رونیشیكردۆتەوە" ١١٤ كەس لە كوژراوەكان مەدەنی بوون و سەرجەم بریندارەكانیش بەھەمان شێوە مەدەنی بوون، زۆرترینی قوربانیەكانیش لەشاری بەغداد بوون بەجۆرێك  ٥١ كوژراو و ١٥٠ بریندار لەو شارەبوون، دوای ئەو پارێزگای سەلاحەدین دێت كە ئامارەكانی برتییە لە 24 كوژراو و 60بریندار و ئاماری پارێزگای كەركوكیش بریتیە لە 12 كوژراو و 28 بریندار، بۆ پارێزگای ئەنباریش یونامی نەیتوانی ئاماری قوربانیانی مەدەنی بۆ مانگی تشرینی دووەم لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبار وەربگرێت‌".