وێنە: ئارینا حەمید ببینە لە دوای ئەو ڕووداوەی بەسەری هات

PM:12:18:04/12/2017
كورد میدیا:
خانمە پێشکەشکاری دیاری کوردستان " ئارینا حەمید" لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە.

ئارینا حەمید، لە ئەژمارەکەی وێنەیەکی بڵاوکردەوەو لەسەری نوسیوە" یەک کەس بەسە...
یەک کەس هەڵبژێرە و دەمار بە دەمار و هەناسە بە هەناسەیت خۆش بوێ،
هەڵسوکەوت، کەسایەتی، ناخیت بە روح و دڵ بوێت.
ئێمە فێر بووین، لە هەر کەسێک بەشێکیمان خۆش ئەوێ،
لە کەسێک جسم و باڵای،
کەسێک چاوی،
کەسێک سەیر کردنی،
کەسێک پێکەنیی و
کەسێک میهرەبانیەکەی،
بەڵام خراپە و ناشرینی کەسمان بۆ قبووڵکراو نیە،
کەس نیە پێمان بڵێت ئەوەی بەرامبەرمان مرۆڤە، یان بە هەموو شێوەیەک بتەوێ، یان نەتەوێ و جێی بهێڵە بۆ ئەو کەسەی بە باش و خراپ ئەوێ ئەوێت".

شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا پێیەکانی توشی پێکان بوو بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی لە هەرێمی کوردستان ڕوویدا تا ماوەیەکیش چارەسەری پزیشکی وەردەگرت.

ئارینا حەمید مەجید، لە ساڵی  1988 لە شاری بۆكان لە ڕۆژهەڵانی كوردستان لەدایك بووە و لە چەندین دەزگای ڕاگەیاندن كاری كردوە و ئێستا لە كەناڵی K24 لەگەڵ هاوسەرەكەی بێژەری هەواڵەكانن.