هەڤاڵ ئەبوبەكر ئەو دیاریەی ئاشكرا كرد كە نەوشیروان مستەفا پێیداوە

AM:11:26:04/12/2017
كورد میدیا:
پارێزگاری سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات، ئەو لەخانویەكدا دەژی كە موڵكی باوكیەتی و خانوی خۆی نیە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری نوێی سلێمانی ئەمرشۆ دووشەممە لەمیانی پرێس كرنفراسێكدا لەبارەی موڵكەكانی لەئێستادا ئاماژەی بەوەدا، ئەو كاتەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەرگرتوە تەواوی سەروەت و سامانەكەی ڕادەستی دەستەی  دەستپاكی هەرێمی كردوە و دەڵێت"ئەوەی لەئێستادا هەمە كەمترە لەوەی كە ئەوكات موڵك سامانم ڕادەستی دەستەی دەستپاكی كردوە".

لەبارەی هەبوونی سامانەكەیەوە وتی"لە ئێستادا لەخانویەكدا دەژیم كە موڵكایەتیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ باوكم و هی ئەوە، هاوكات خاوەنی دوو ئۆتۆمبێلم".

سەبارەت بە ئۆتۆمبێلەكانیشی ئەوەی ئاشكرا كرد، یەكێكیان كاتێك لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەست بەكار بووە (نەوشیروان مستەفا) رێكخەری كۆچكردوی گشتی بزوەتنەوەی گۆڕأن بەدیاری پێشكەشی كردوە و، ئەوەی دیكەیشیان (كیایەكی سپۆرتاجە) مۆدێل (2008)ە و كاتێك مامۆستای زانكۆ بووە كڕیویەتی.