سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشووی‌ میسر بێسه‌روشوێن ده‌كرێت

PM:09:07:03/12/2017
كورد میدیا:
بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی میسر ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌ چاره‌نووسی ئه‌حمه‌د شه‌فیق پاش ده‌ركردنی له‌ ئیمارات له‌ئێستادا دیار نییه‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌ حكومه‌تی ئیمارات ئه‌حمه‌د شه‌فیق سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی میسری له‌وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌ركرد و ئه‌حمه‌د شه‌فیق به‌ره‌و میسر گه‌ڕایه‌وه‌، له‌ئێستادا بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ڵێن ئاگاداری چاره‌نووسی نین و نازانن چی به‌سه‌ر هاتووه‌.

بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ڵێن پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌حمه‌د شه‌فیق ڕایگه‌یاند له‌هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئاینده‌ی میسر به‌شداری ده‌كات له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیماراته‌وه‌ له‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی میسر ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ئێستادا چاره‌نووسی دیار نییه‌.