هەڵوێست محەمەد نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە

PM:04:09:03/12/2017
كورد میدیا:
هونەرمەندی ناسراوی کورد "هەڵوێست محەمەد" نوێترین کلیپی بە ناوی (ئەگەر ئێستا لات ئەبوم) بڵاوکردەوە.

هەڵوێست لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە، کە لە تێکستی هەڵوێست خۆیەتی و کاری میوزیکیش لە لایەن میلاد فەرهودی بۆ کراوە و لە دەرهێنانی شۆرجوانە".

هه‌ڵوێست محه‌مه‌د له‌ دایك بووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، بۆیه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 2002 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی ئه‌لبوومێكە.