نەخۆشی گەڕی لەچەمچەماڵ بڵاودەبێتەوە

PM:02:57:03/12/2017
ژیان: هەڤاڵ غالب
نالی‌و نازەی خوشكی، ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە خورانی پێستیان تەواو بێزاری كردوون، پزیشكەكان پێیان وتوون توشی نەخۆشی گەڕی بوون، بۆ ئەوەش چەندین چارەسەریان پێداوە.

نازە تەمەنی 16 ساڵەو براكەشی تەمەنی 8 ساڵەو نیشتەجێی قەزای چەمچەماڵن، هەردووكیان خوێندكارن‌و ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە نەیانتوانیوە بچنە خوێندنگە.

دایكی ئەو دوو منداڵە بۆ رۆژنامەی(ژیان) باسی لەوەكرد، منداڵەكان هیچ كێشەیەكیان نەبوو تا ئەو كاتەی ماڵێكی خزمی ئاوارەیان لەقەزای دووزخورماتووەوە چونەتە چەمچەماڵ‌و لەماڵی ئەوان ماونەتەوە.

وتیشی "كچە گەورەكەم (نازە) زۆر تێكەڵی منداڵەكانی ماڵە ئاوارەكە دەبوون‌و هەتا جلوبەرگی یەكتریان بەكاردەهێنا، بۆیە سەرەتا ئەو هەستی بەنەخۆشییەكە كرد، دواتر كوڕەكەشم بەهەمانشێوە لەخوشكەكەیەوە توش بوو".

تەواوی ئەم راپۆرتە لە ژمارە(٢٢)ی رۆژنامەی(ژیان)دایە کە ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە.