هۆکاری پێشکەش نەکردنی پرۆگرامەکەی شارا چیە؟

PM:02:17:03/12/2017
كورد میدیا:
خانمە پێشکەشکار "شارا ئیبراهیم" لە ماوەی ڕابرددودا وازی لە کەناڵی ئێن ئارتی هێناو دواتر گرێبەستی لەگەڵ کەناڵی کوردماکس شۆ بەست.

هۆکاری پێشکەشنەکردنی پرۆگرامەکەی بۆ بارودۆخی ئێستای کوردستان دەگەڕێتەوەو هەروەها وا چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای ساڵی نوێدا دەست بە پەخشی بەرنامەکەی بکرێت.

شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایكبووە، دووجار هاوسەرگیری کردووە و پیشتر پێشکەشکار بوو لە کەناڵی ئێن ئارتی، بەڵام دوای وازهێنانی لە ئێستادا لە کەناڵی کوردماکس شۆ دەست بەکار بووە.