بەرپرسێكی باڵاى پارتی گەیەنرایە نەخۆشخانە

PM:06:11:02/12/2017
كورد میدیا:
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی ئاماژە بەوە دەكات، ئەوان سەردانی (محەمەدی مەلا قادر) یان كردوە كە ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

پشتیوان سادق، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردسان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك لە ژێر ناوی (مامۆستای كوردپەروەر، مامۆستای پەروەردكار، (محمد مەلا قادر) نمونەی كەسایەتی دڵسۆزو پاك، داوا لە خودای گەورە دەكەم شیفای بۆ بنێرێت)، وێنەیەی ئەو بەرپرسەی پێشوی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی بڵاو كردۆتەوە.

محەمەدی مەلا قادر، پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، بەهۆی جەڵدەی دڵەوە لەئێستادا لەژێر چاودێری ووردی پزیشكدایە لە نەخۆشخانەی (پار) لە شاری هەولێر.