وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی راگەیاند

PM:02:43:02/12/2017
کورد میدیا:
وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق رایگەیاند، کە زیاتر له‌ 105 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی‌ له‌ كێڵگه‌كانی‌ باشور هه‌نارده‌كردووه‌ و داهاته‌كه‌شی‌ شه‌ش ملیار و هه‌شت ملیۆن دۆلار بووه‌.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا عاسم جیهاد، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق رایگه‌یاندووه‌، مانگی‌ رابردوو كۆمپانیای‌ سۆمۆ 105 ملیۆن و 50 هه‌زار و هه‌شت سه‌د و چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی‌ له‌ كێڵگه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوور هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ و داهاته‌كه‌شی‌ شه‌ش ملیار و هه‌شت ملیۆن و 252 دۆلار بووه‌.


هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، کە رۆژانە سۆمۆ بڕی سێ‌ ملیۆن و 502 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌كردووه‌و به‌رمیلی‌ به‌ 57 دۆلار فرۆشراوه‌ و هیچ ئامارێكی‌ هه‌نارده‌ی‌ كێڵگه‌كانی‌ كه‌ركوكیش تۆمارنه‌كراوه‌.


جێی ئاماژەیە كۆتایی هه‌موو مانگێك وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق بڕی‌ داهات و هه‌نارده‌كراوی‌ نه‌وت لە ماڵپەڕی فەرمی  خۆی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێم ماوەی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ هیچ زانیارییه‌كی‌ ده‌رباره‌ی‌ نه‌وت و داهاته‌كه‌ی‌ بۆ هاوڵاتیان ئاشکرا نەکردووە.