ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق دانیشتنێکی نائاسایی سازدەکات

AM:10:36:02/12/2017
کورد میدیا:
بڕیاره‌ کاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە، په‌رله‌مانی عێراق لە دانیشتنێكی نائاسایی دا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 ئه‌نجام بدات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، ئەڕۆ پەرلەمانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی داراییەوە ئاراستەکراوە.

هەروەها بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر پرۆژەیاسای ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

به‌پێی ره‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018، حكومه‌تی به‌غدا به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌ %17 ه‌وه‌ بۆ كه‌متر له‌ %12 كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی نوێنه‌رانی كوردی له‌ په‌رله‌مانی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.