به‌رهه‌مێكی نوێی هواوی له‌سلێمانی نمایش كرا

PM:08:58:30/11/2017
كورد میدیا:
له‌ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا كه‌له‌ سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیری به‌ڕێوه‌چوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 30/11/2017 .كۆمپانیای هواوی هه‌ردوو مۆبایلی مایت 10 ( Mate 10 ) و مایت 10 پرۆ( Mate 10 Pro )ی پێشكه‌شی هاوبه‌شه‌كانی كرد.

له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانیه‌وه‌، پیته‌ر فینگ به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی هواوی له‌عیراق له‌وته‌یه‌كیدا ڕایگه‌یاند، به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد له‌ زنجیره‌ی مایت 10 ڕێگه‌ده‌دات سنووره‌كان ببڕن و بچنه‌ سه‌رده‌می مۆبایلی زیره‌ك، كه‌ كاراكردنی نێوان مرۆڤ و ئامێر به‌ره‌و پێش ده‌بات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی توانای به‌رز و خێرایی و توانای به‌رزی داونلۆد و په‌یوه‌ندی خێرا، هه‌روه‌ها ئه‌زموونی زیاتر بۆ به‌كارهێنه‌ر دابینده‌كات.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زنجیره‌ مۆبایلی هواوی مایت 10 و مایت 10 پرۆ:

1- پڕۆسێسه‌ری كیرن 970، یه‌كه‌م پرۆسێسه‌ره‌ كه‌ ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد تایبه‌ت به‌مۆبایل له‌خۆ ده‌گرێت ، هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی كارپێكردنی هه‌ستیار (NPU) .

2- سیسته‌می به‌كارهێنه‌ری راسته‌وخۆ (EMUI X.0) تازه‌و ئاسان كه‌ به‌سیسته‌می ئه‌ندرۆید (ڤیرژنی 8.0) كارده‌كات .

 3- شاشه‌ی نمایش له‌ هواوی FullView Display له‌گه‌ڵ دیزاینی شوشه‌یی 3D، شاشه‌كه‌ی له‌قه‌باره‌ی 5.9 ئینجه‌ به‌كوالیتی (16:9) له‌گه‌ڵ سیسته‌می دینامیكی به‌رز HDR10 ، به‌ڵام شاشه‌ی مۆبایلی مایت 10 پرۆ له‌قه‌باره‌ی 6 ئینج به‌ته‌كنه‌لۆژیای OLED كارده‌كات به‌كوالیتی (18:9) له‌گه‌ڵ سیسته‌می دینامیكی به‌رز HDR10 بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی سه‌یركردنی دیمه‌نی ڤیدیۆكان بێ هاوتا بێت.

4- هواوی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای لایكا هاوكار بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو مۆبایلی مایت 10 و مایت 10 پرۆ سیسته‌می ده‌بل كامیرا له‌خۆ بگرێت ، ئه‌و سیسته‌مه‌ بریتیه‌ له‌ كامیرای یه‌كه‌م به‌كوالیتی 12 میگاپیكسل له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری ره‌نگه‌كان (RGB) ، كامیرای دووه‌م به‌ كوالیتی 20 میگاپیكسل له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری ره‌نگه‌كان (monochrome) و چه‌سپاندنی وێنه‌كان (OIS).

5- پاتریه‌كی به‌توانای 4000 میللی ئه‌مپێر له‌كاتژمێرێكدا كه‌به‌سیسته‌می زیره‌ك كارده‌كات ، سیسته‌می شه‌حنی خێرا رێگا ده‌دات له‌ماوه‌ی 10 خوله‌ك 20% ی ئامێره‌كه‌ شه‌حن بكرێت و له‌ماوه‌ی 30 خوله‌كدا 58%ی ئامێره‌كه‌ شه‌حن بكرێت.

6- هواوی 3 پاشكۆی ده‌ركرد بۆ مۆبایله‌كانی مایت 10 كه‌بریتین له‌ كامیرای ئینڤیژن 360 ‘ (EnVizion 360 Camera) كه‌توانای وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی به‌كوالیتی 5K هه‌یه‌ و وێنه‌گرتنی ڤیدیۆ به‌ گۆشه‌ی 360 پله‌ به‌كوالیتی 2K ، پاشكۆی دووه‌م بریتیه‌ له‌ پاتری شه‌حنی گواستراوه‌ كه‌ شه‌حنی خێرای له‌گه‌ڵه‌ ، پاشكۆی سێیه‌میش میزانی زیره‌كه‌ بۆ راگرتنی زانیاره‌كان.