زەردەچەوە رێگە لەچەندین نەخۆشی دەگرێت

PM:12:52:30/11/2017
كورد میدیا:
زەردەچەوە یەكێكە لە جۆری بەهاراتەكان و لەگەڵ ئامادەكردنی چەند خۆراكێكی جیاوازدا بەكاردەهێنرێت و تام و بۆنێكی جیاوازی پێدەبەخشێت.

پسپۆڕەكانی تەندروستی چەند توێژینەوەیەكیان لەسەر زەردەچەوە ئەنجامداوە و چەندین سودیان بۆ لەش ئاشكرا كردووە، ئەمەش وایكردووە هەندێ جار ئەو بەهاراتە وەك چارەسەر بەكاربهێنرێت.

-زەردەچەوە یەكێكە لەباشترین پێكهاتە خۆراكیەكان و بە بەهێزترین دژە پیربون و دژە ئۆكسان و دژە هەوكردن ناسراوە و لەكاتی خواردنی ژمارەیەكی زۆر سودی تەندروتسیمان پێدەگەیەنێت.

-سودێكی دیكەی بریتییە لە كەمكردنەوەی هەوكردنەكانی جەستە، بەهۆی تایبەت مەندی دژە هەوكردن بەشێوەیەكی گشتی جەستەمان دەپارێزێت و تەندروستیمان باشدەبێت.

-هەروەها مەترسیەكانی توشبون بە نەخۆشیەكانی مێشك كەمدەكاتەوە، لەكاتی خواردنی چالاكی مێشك زیاد دەكات و وادەكات لە مەترسیدارترین نەخۆشیەكانی ئەو ئەندامە پارێزراو دەبین.

-پێكهاتەی دژە شێرپەنجەی تێدایە ڕێگە لە گەشەكردنی ئەو خانە مەترسیدارانە دەكات.

-بەهۆی ئەوەی سود بە خانەكانی مێشك دەگەیەنێت سودی زۆری لە پاراستنمان لە نەخۆشی زەهایمەر دەبێت و پرۆتینە سود بەخشەكان دروست دەكات.