بانکێک لەپێناو کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری قەرز دەداتە هاوڵاتیان

PM:12:38:30/11/2017
کورد میدیا:
بانكی یەکێتیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، لە پێناو کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئابوری وڵات، ئامادەن بە پێدانی قەرز پاڵپشتی لە هاوڵاتیان و بازرگانەکان بکەن.

لە بەیاننامەیەکی بانکی یەکێتی عێراق دا کە وێنەیەکی دەست (کورد میدیا)کەوتووە، تیایدا هاتووە، "ئامادەن بە پێدانی قەرز پاڵپشتی لە هاوڵاتیان و بازرگانەکان بکەن بۆ پەرەپێدانی زیاتری ئەو پرۆژانەی خزمەت بە وڵات و هاوڵاتیان دەکات".

بانکەکە ئاماژەی بەوەشداوە، پێدانی ئەو قەرزە لەپێناوکەمبوونەوەی رێژەی بێکاریی و بەرزبونەوەی ئابوریی وڵات و بەدەستهێنانی کارە بۆ بێکارەکان.

هەروەها جەختی لەوەشکردووەتەوە، کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ڕێگای پێدانی ئەو قەرزە بە هاوڵاتیان ئاڵۆز نەبێت و بەبێ رۆتین بەڕێوەبچێت.

جێی ئاماژەیە بنکەی سەرەکی بانکی یەکێتی عێراق، لە شاری بەغدادە و چەند لقێکیشی لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەیە.