نوسینگەی عەبادی: فركەخانەكان خاڵی سنورین و كەس ناتوانێت دەسەڵاتی بەسەریاندا هەبێت

AM:11:20:30/11/2017
كورد میدیا:
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف كە دەسەڵاتیان بەسەر فرۆكەخانەی شارەكەیاندا سەپاندبێت و دەتوانن داهاتەكەی بەكاربهێنن دوورە لە راستییەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەبارەی فڕۆكەخانەكانەوە ئاماژە بەوە دەكات، فرۆكەخانەكان خاڵی سنورین و بە تەواوی لەژێردەسەڵاتی حكومەتی فیدڕاڵیدایە.

ڕاگەیەنراوەكە دەڵێت"جگە لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق، هیچ لایەنێكی تر ناتوانێت دەسەڵاتی بەسەریدا هەبێت".

نوسنگەی عەبادی، لەبارەی فرۆكەخانەی شاری نەجەفەوە، رەتی دەكاتەوە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف كە دەسەڵاتیان بەسەر فرۆكەخانەی شارەكەیاندا سەپاندبێت و دەتوانن  داهاتەكەی بەكاربهێنن، دوورە لە راستییەوە.

هاوكات ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران رازی بووە كەدەسەڵاتی فڕۆكەخانەی نەجەف بخرێتە ژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگاكەوە راست نیە و بە هەڵە لێكدراوەتەوە.