پەرلەمانی عیراق دانیشتنی نا ئاسایی سازدەکات

AM:10:49:30/11/2017
کورد میدیا:
بڕیارە رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە بودجە دانیشتنێكی نائاسایی رێکبخات..

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دا کەوێنەیەکی دەست (کورد میدیا) کەتووە، تێیدا هاتووه‌ كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ 2-12-2017 دانیشتنێكی نائاسایی رێكده‌خه‌ن،  له‌و دانیشتنه‌شدا کە بەشێوەیەی نا ئاسایی رێکدەخرێت خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2018ی عیراق و پشكی 12.67ی هه‌رێم ده‌كرێت.

جێی ئاماژەیە به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی کە له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌ ره‌وانه‌یپەرلەمان كراوه‌، رێژه‌ی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی پێشتره‌و هه‌روه‌ها به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێم له‌ 17%ـه‌وه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 12.67%.