ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ دەكات

AM:10:33:30/11/2017
كورد میدیا:
لە راگەیەنراوێكدا كە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویان كردووەتەوە، تێیدا هاتووە كە رۆژی شەممە 2-12-2017 دانیشتنێكی نائاسایی رێكدەخەن.

لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەراگەیەندراوێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە" رۆژی شەممەی داھاتوو ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجام دەدات بەمەبەستی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەی یاسایی بودجەی گشتی ساڵی (٢٠١٨)ی عێراق كەئەنجومەنی وەزیران رەوانەی كردووە".

دەشڵێت" بەپێی ئەو پرۆژەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردووە، رێژەی بڕینی مووچەی فەرمانبەران ھاوشێوەی ساڵانی رابردووەو نرخی بەرمیلێك نەوتیشی بە (٤٦) دۆلار دیاریكراوەو بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان لە (١٧%) كەمراوەتەوە بۆ 12.67%".