به‌رپرسێكی حه‌شدی‌ شه‌عبی ده‌ستله‌كاركێشایه‌وه‌

PM:11:51:28/11/2017
كورد میدیا:
وتەبێژی فه‌رمی‌ حەشدی شەعبی دەستلەكاركێشانەویە خۆی راگەیاند و رەتیشیكردەوە كە دوای كۆتاییهاتین جەنگی داعش، حەشد هەڵبوەشێتەوە.

ئەحمەد ئەسەدیی وتەبێژی حەشدی شەعبی رایگەیاند كە دوای سێ ساڵ لەكاركردنی وەك وتەبێژی رەسمی حەشدی شەعبی، دەستی لەو پۆستە كێشاوەتەوە و لەمڕۆش بۆچوونەكانی گوزارشت لە ڕای حەشد ناكات.

ئەسەدی وتیشی، كە هیچ پەیوەندییەك نابێت لەنێوان مانەوەی حەشد و كۆتاییهاتنی داعش، حەشدی شەعبی وەك دامەزراوەیەكی ئەمنی عێراقی دەمێنێتەوە.

راشیگەیاند ئەوانەی كە دەیانەوێت خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكان كاندید بكەن، با دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان لە حەشد رابگەیەنن.

پێشتریش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردبۆوە لەوەی رێگەنادرێت كە حەشدی شەعبی لیستی بۆ هەڵباردنەكان هەبێت.