نەعنا چارەسەری زیپكە دەكات

PM:12:07:28/11/2017
كورد میدیا:
نەعنا یەكێكە لە سەوزە بەسودەكان بۆ جەستەی مرۆڤ، ماسكی نەعنا بۆ شێداركردنی پێست و چارەسەركردنی زیپكە بەسودە.

بەكارهێنانی نەعنا بۆ پێست دەبێتە هۆی سپیكردنەوە، دەتوانی لە بری چای نەعنا چەند گەڵایەك بكەیتە ناو ئاوی گەرمەوە بۆ ماوەی چەند خولەكێك و دواتر بیخۆیتەوە تا سودەكەی زیاتر و كاریگەرتر بێت.

هەروەها ماسكی ئەم جۆرە سەوزەیە پێست گەشاوە دەكات و دەیپارێزێت لە چرچ بون هەروها چارەسەرە بۆ پەڵە ڕەشەكانی ژێر چاو و ڕێژەی دەردانی چەوری ژێر پێست ڕێكدەخات. 

دەتوانن هەفتەی دووجارئەم جۆرەی ماسكی نەعنا بۆ خاوێنكردنەوەی پێستی ڕوخسار بەكاربهێنن.

چەند پارچەیەك لەگەڵای نەعنای تازە ورد بكرێت و تێكەڵاوی كەوچكێك هەنگوین بكرێت بۆماوەی 10خولەك بە پێستی ڕوخسارەوە بهێڵرێتەوە دوای ئەم ماوەیە پێست بە ئاوی شلەتێن خاوێنبكرێتەوە .