سودەكانی هەنار بۆ پێست

AM:11:59:27/11/2017
كورد میدیا:
هەنار یەكێكەو لە و میوانەی سوودی زۆر بەمرۆڤ دەگەیەنێ و سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامینەكانە.

ھەنار یەكێكە لەخۆراكە دەوڵەمەندەكان بەمادە دژەئۆكسانەكان كەپێویستن بۆ سپیكردنەوەی پێست و پاراستنی جوانییەكەی، ھاوكاریشە لەدواخستنی دەرخستنی نیشانەكانی پیربونی پێشوەختە لەسەر دەست و دەم و چاو و تەواوی پێست.
سودەكانی هەنار:

1.خواردنی ھەناری فرێش جارێك یان دووجار لەرۆژێكدا دەبێتە ھۆی سپیكردنەوەی پێست ھاوكات ئەگەر دەنكەھەنارەكان بەپێستتدا بھێنیت رزگارت دەكات لەخانە مردوەكان.

2.سودی بۆ ڕوبەروبونەوەی شێرپەنجە: خواردنی هەنار بەرگریەكی بەهێز دروست دەكات بۆ لەناو بردنی خانەكانی شێرپەنجە لە لێكۆڵینەوەیەكی زانستی دا لە ساڵی 2012 ئەوە ڕوون بوتەوە كە هەنار دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەكانی شێرپەنجە.

3.تۆوی ھەنار پێست نەرم دەكات و دەبیتەھۆی چارەسەری نەخۆشییەكانی ھەوكردنی لەوزەتێن و ئازاری جومگەكان كەمدەكاتەوە

4.بۆ ژنانی سك پڕ : خواردنی هەنار لەلایەن ژنانی سك پڕوە دەبێتە هۆی دروستكردنی تەواوی ئۆكسجین بۆ كۆرپەو هەنار دەوڵەمەندە بەچەند ڤیتامینێك بۆ دایكی سك پڕ

5.خواردنی ھەنار ڕێ لە خێرایی دڵ و دڵەكوتێ دەگرێت و، هەروەها ناهێڵێت توشی نەخۆشی لەبیرچونەوە ببیت.

6.بەسودە بۆ ئێسك : سودێكی زۆری هەیە بۆ ئەو نەخۆشیانەی توشی ئێسك دەبنەوە بەتایبەتی ئەو كەسانەی لەتەمەنی پیریدا توشی نەخۆشی ئێسك دەبن.

7.چەوری خوین ناهێلێت: خواردنی شەربەتی هەنار دەبێتە هۆی لەناوبردنی چەوری خۆین بە یەكجاری ئەویش بە خواردنی بۆ ماوەیەك دكتۆر تۆماس كلینكی و پسپۆڕی نەخۆشیەكانی دڵ لە ئەمریكا ئامۆژگاریمان دەكات بە خواردنی شەربەتی هەنار ئەوەشمان پێ دەڵێت شەربەتی هەنار خاڵیە لە شەكر.