بۆچی (كفتە) لە گەڕەكی (سابونكەران) دروست كراوە؟

AM:11:51:26/11/2017
كورد میدیا:
یەكەمینجار و تا چلەكانی سەدەی پێشوو، زۆرینەی دانیشتوانی گەڕەكەكە، لە پێستە و چەوری ئاژەڵەكان، سابوونیان دروست كردووە.

لەمیانی خستنە ڕووی تایبەتمەندیەكانی دروستكردنی (كفتە)ی سابونكەران و ئەو پیشانەی پێشتر لە گەڕەكەكەدا هەبووە، (پەیجی سابونكەران) نوسیویەتی" یەكەمینجار و تا چلەكانی سەدەی پێشوو، زۆرینەی دانیشتوانی گەڕەكەكە، لە پێستە و چەوری ئاژەڵەكان، سابوونیان دروست كردووە... پاش ئەوەی ئەم پیشەیە پەرەی سەندووە و ئەو بڕە ڕەشەگۆشتە ڕووی لە زۆریی كردووە كە لە پێستەی كەوڵكراوی ئاژەڵەكان بەجێماوە و نە ئەوەبووە بفرۆشرێت و نە ئەوە بووە فڕێ بدرێت، بیریان لەوە كردووەتەوە لە هەمان گەڕەكدا وەك قیمە لە دروستكردنی جۆرە كفتەیەكدا بەكاری بهێنن كە دواتر بە كفتەی سابونكەران ناوی دەركردووە و ئەم تایبەتمەندییانەی هەبووە:

1- پڕ قیمەیی و گەورەیی، كێشی هەر دانەیەكی نزیكەی نیو كیلۆیەك بووە.

2- هێلكەیەكی كوڵاو یان زیاتر، كراوەتە ناو ناوەكەیەوە.

3- پێش كوڵاندن، كراوەتە تورەكەیەكەوە و وەك گیپە دورراوەتەوە تا
هەڵنەوەشێت.