هێزەکانی عێراق هەوڵی دەستگیرکردنی شێخ جەعفەر دەدەن

PM:10:06:25/11/2017
كورد میدیا:
هێزێكی عیراقی له‌ رێگه‌ی‌ دوو هه‌لیكۆپته‌ره‌وه‌ هه‌وڵێ ده‌ستگیركردنی به‌رپرسی هێزه‌كانی‌ 70ی‌ یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان ده‌ده‌ن له‌ سنوری‌ قه‌زای‌ قه‌ره‌داغ.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ست (كورد میدیا) كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ هێزێكی عیراقی به‌ دوو هه‌لیكۆپته‌ره‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ (شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) له‌ ئاوایی شێخ مسته‌فا، ده‌ستگیربكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان شكستی هێناوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و كاته‌ی‌ هێزه‌كه‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی به‌رپرسی هێزه‌كانی‌ 70یان داوه‌ له‌ ئاوایی شێخ مسته‌فا، شێخ جه‌عفه‌ر له‌ماڵه‌وه‌ نه‌بووه‌ و ته‌نها هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیان له‌ماڵه‌وه‌بوون.

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌رپرسی هێزه‌كانی‌ 70ی‌ یه‌كێتی، هاوكات ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستانه‌.