سودە سەرسوڕهێنەرەكانی ئاوی لیمۆ بۆ پێست

PM:01:18:23/11/2017
كورد میدیا:
لیمۆ میوەیەكی زۆر بەسودە ئەتوانێت پێس بپارێزێت لە لۆچی و ڕزگار بوون لە نیشانەكانی پیر.

لیمۆ یەكێكە لەومیوانەی كە زۆربەی كەس ڕۆژانە بە بەردەوامی بەكاری دەهێنێت، بەڵام جگە لەوەی كە وەك خۆراك بەكار دێت بۆ جوانكاریش دەتوانین سودە لێ‌ وەر بگیرێت.

1.    پێستی وشك شێدار دەكاتەوە ، ئەگەر ئارەزووی خواردنی لیمۆ ناكەیت ئەوە تەنها كەمێك لە ئاوی لیمۆ بكە بە دەستدا شێداری بۆ پێستی دەستت دەگەڕێتەوە ، دەتوانیت سوود لەو زەیتەش وەربگریت كە لە پێكهاتەی توێكڵی لیمۆدا هەیە .

2.    پێش خەوتن ئاوی لیمۆ بدە لە پێستت و بەیانییەكەی بە ئاوی سارد بیشۆ سوودی دەبێت بۆ ڕزگاربوون لە نیشانەی پیری.

3.    بۆ رزگاربوون لە پەڵەی ڕەشی سەر پێست گیراوەی لیمۆی بەكاربهێنەو مەساجی پێبكە.

4.    دەتوانی بڕێك لە هەنگوێن و لیمۆ و زەیت زەیتون تێكەڵ بكەیت و بیدەی لە پێستت بۆ ماوەی 10 خولەك پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، ئەمەش سودی دەبێت لە جوانكردن و نەرمكردنی پێستت.

5.    ئاوی لیمۆ كۆڵستڕۆڵی خوێن لادەبات و مرۆڤ لە بەرزی پەستانی خوێن ئەپارێزێت و گێژی لە مرۆڤدا لادەبات و ووریای ئەكاتەوە.