وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی موچە بڵاو دەكاتەوە

PM:04:43:22/11/2017
كورد میدیا:
بڕیارە لەهەفتەی داهاتوودا، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم خشتەی موچەی مانگی ئەیلول ڕابگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی كەناڵێكی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، وابڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم خشتەیەكی نوێَی مووچە بڵاو بكاتەوەو بەم پێیەش دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی 9 دەكرێت.

كەناڵەكە نوسیویەتی"بە پێی زانیارییەكان لەچەند ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی مووچە بڵاو دەكاتەوەو یەكەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی پێدەدرێت".