دینا "خۆشەویستی گەل" بڵاودەکاتەوە

PM:12:42:22/11/2017
کورد میدیا:
خانمە گۆرانیبێژی کورد " دینا" دووەم کلیپی بە ناوی(خۆشەویستی گەل) بڵاوکردەوە.

تێکستی حەسەن دانشفرەو ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە و دابەشکردنی میوزیکیش لەلایەن یەحیا ئەلمەوجیەوە کاری بۆ کراوە و هەروەها لە دەرهێنانی کاروان مسکیە.


دینا خەڵکی شاری رانیەیە، پاش بڵاوکردنەوەی هەردوو کلیپەکەی کە دوو بەرهەمی نیشتیمانی بوون، بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەلبومێکی گۆرانی بەرهەمبهێنێت.