ئەو هەڵەیە چیە کە لەکاتی دروستکردنی خواردندا ئەنجامی دەدەین؟

PM:02:54:21/11/2017
كورد میدیا:
زۆربەمان لە ژیانی ڕۆژانەمان سیمی ئەلەمنیۆمی لە دروستکردنی خۆراک و کارەکانی ڕۆژانەمان بەکاردەهێنین ، ئەم پێکهاتەیە زیانی زۆر بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و توشی ژمارەیەک نەخۆشیمان دەکات .

شارەزایان ئاشکرایانکردووە کاتێک سیمی ئەلەمنیۆمی کارلێکی راستەوخۆ لەگەڵ خۆراکەکان دەکات و پێکاهاتە کیمیاویەکانی لەگەڵ خۆراکەکە تێکەڵدەبێت ئەم زیانانە بەجەستە دەگەیەنێت .

زیانەکانی سیمی ئەلەمنیۆمی :

*زیانی بۆ مێشک دەبێت:
سەرجەم توێژینەوەکان سەلماندویانە ئەو سیمانە دەبێتە هۆی خانەکانی مێشکمان لەناوبچن و توشی نەخۆشی زەهایمەر و بیرچونەوە خێرا ببین  .

*زیان بە ئێسکەکان دەگەیەنێت:
زانایان ئاشکرایانکردووە ئەلەمنیۆن ڕکابەری کالیسیۆم دەکات لە پتەوکردنی ئێسک و بەمەش کالیسیۆن لەناو خوێندا زیاد دەکات و ئێسکەکان فشەڵدەبن و ئەگەری توشبونمان بە جەڵدە و کێشەی دڵ زیاد دەکات .

*زیان بەسیەکان دەگەیەنێت:
کاتێک ئەلەمنیۆن لەگەڵ خۆراکەکان گەرم دەکرێت و هەڵم و بۆن دروست دەکات لە ڕێگەی هەناسە دەچێتە سییەکان و زیان بە خانەکانی ناوەوەی ئەو ئەندامە و پێستامان دەگەیەنێت .