کاتێک شتێک بچێتە چاومانەوە چی بکەین ؟

PM:12:49:20/11/2017
كورد میدیا:
زۆربەمان کاتێک خۆڵ یان باڵدارە بچوکەکان دەچنە ناوچاومان ڕاستەوخۆی دەست بە گوشین و پەستان خستنە سەرچاوەکان دەکەین و زیانی زۆر مان پێدەگەیەنێت و توشی سوربونەوە و هەڵئاوسان دەبین .


بێگومان چاو ناسكترین ئه‌ندامه‌ له‌ له‌شی مرۆڤە زۆر له‌ئێمه‌ كاتیك شتیك "ته‌نێکی بێگانه‌" ده‌چێته‌ ناو چاومان بۆ نمونه‌ "تۆز و خۆڵ یان زینده‌وه‌ری بچووك" به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی هاوین یان ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌باکان و خۆڵ بارینه‌کاندا یه‌كسه‌ر ده‌ست به‌ گوشین و خوراندنی چاوه‌كه دەکەین‌، وا ده‌كات شته‌كه‌ زیاتر بچیته‌ ناو قوڵایی چاوه‌كه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی زه‌حمه‌ت ده‌بێ له‌ هه‌مانکاتدا زیان به‌ چاوه‌که‌ ده‌گه‌ینێت ده‌بێته‌ هۆی حه‌ساسیه‌ت و سوربونه‌وه‌.


بۆ زیاتر هێشتنه‌وه‌ی چاوه‌کانتان به‌ تەندروستی ڕێنمایتان ده‌که‌ین هه‌ر كاتیك شتیك چووه‌ ناو چاوتانه‌وه‌ په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه‌ بكەن‌:


1. به‌ هیچ جۆریك ده‌ست له‌چاوت مه‌ده‌.
2. چاوت قه‌پات بكه‌ تا ماوه‌یه‌ك مه‌یكه‌وه‌ تاكو فرمێسكه‌كه‌ رزییان ده‌كات و ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ده‌ردانی فرمێسك، كه‌ فرمێسكه‌كه‌ چاو ئه‌شواته‌وه‌ و شته‌كه‌ فرێ ئه‌داته‌ ده‌ره‌وه‌ .
3. دوای ئه‌وه‌ راسته‌و خۆ چاوه‌كانت بشۆ به‌ئاوی خاوێن.